کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێک جاریش دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها پلەی گەرمی 2 بۆ 4 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن کەش دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و نیممچەهەور، هەروەها پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی هۆشداریدەدات لە زیادبوونی حاڵەتەكانی سكچوون و رشانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداریدەدات لە زیادبوونی حاڵەتەكانی سكچوون و رشانەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share