بڕیاری لە سێدارەدانی گەنجێک کە پێشتر لە هەرێم ژیاوە کاردانەوەی لێکەوتەوە

بڕیاری لە سێدارەدانی دوو برای خەڵکی شاری ورمێ، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هێنایە دەنگ و داوای ڕاگرتنی لە سێدارەدانی یەکێک لەو دوو برایە دەکات، چونکە کاتێک دەستگیرکراوە تەمەنی تەنها 15 ساڵ بووە.

چەند ساڵێک پێش ئێستا کاتێک داود قاسمزادە و بەهادین قاسمزادە، بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست دەستگیرکران بەهادین قاسمزادە تەمەنی 15 ساڵ بووە و بە وتەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانی کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی “هرانا” بەهادین قاسمزادە دوای دادگایکردنی لە دەستی هێزە ئەمنییەکان ڕایکردووە و بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتووە.

دوای گەیشتنی بە هەرێمی کوردستان هێزە ئەمنییەکان کەسوکاری بەهادین قاسمزادە بە بارمتە دەگرن و مەرجی ئازادکردنی کەسوکارەکەی گەڕانەوەی بەهادینە، بۆیە خۆی بۆ ڕزگاری کەسوکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ورمێ.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەگەری لە سێدارەدانی بەهادین قاسمزادەوە دەڵێت، “لە سێدارەدانی کەسێک، کە لەکاتی ئەنجامدانی تاواندا منداڵ بووە و لەژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانان بکات، پێچەوانەی هەموو ئەو یاسا و ڕێسا جیهانیانەیە، کە وڵاتان لەبارەی پاراستنی مافی مرۆڤ و منداڵەوە بڕوایان پێی هەیە”.

لە ئێستادا داود قاسمزادە و بەهادین قاسمزادە بۆ ژووری تاکەکەسی براون و چاوەڕێی کرداریکردنی بڕیاری لە سێدارەدانەکەیانن.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن چوار هەنگاوی نوێ بۆ ڕێگریكردن لە ساختەكاری دەگرێتەبەر

بابەتی دواتر

چەمچەماڵ.. لە دوو ڕووداوی جیاوازدا منداڵێك گیانی لەدەستدا و دوانی دیكە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share