پاسپۆرتی سلێمانی: خەڵك هەیە لە 2017ەوە پاسپۆرتەكەی تەواوبووە تائێستا وەرینەگرتووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نزیكەی پێنج هەزار پاسپۆرت تەواوبوون و هاوڵاتییان وەریاننەگرتووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە خەڵك هەیە لە 2017ەوە پاسپۆرتەكەی تەواوبووە تائێستا وەرینەگرتووەتەوە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دەكەینەوە كە چوار هەزار و 409 پاسپۆرت تەواوبوون و لە بەشی پێدانەوەی پاسپۆرتی سلێمانییە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانەی پاسپۆرتیان وەرنەگرتووەتەوە لە ساڵانی 2017-2018-2019-2020و 2021 دا و تا مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو مامەڵەیان كردووە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، “داوا لە ھاوڵاتییان دەكەین بەزووترین كات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان بەر لە دەستپێكردنی سیستمی نوێی پاسپۆرت، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیاردەبن لە ھەر بڕیارێك كە دەدرێت لە پێدانەوەی پاسپۆرتەكانیان”.

بابەتی پێشتر

زستانان چەند كاتژمێر خەوتنت پێویستە؟

بابەتی دواتر

كوڕێك باوكی بە تاپڕ كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share