چوار پێکراوەکە لەگەڵ چاڤی دەستبەکاردەبنەوە

دوای دەستبەکاربوونی چاڤی هێرناندێز وەک ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چوار یاریزانی پێکراوی یانەکە لە پێکان چارەسەربوون و دەست بە ڕاهێنانکردن دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، هەریەک لە نیکۆ گۆنزالێس و ئیریک گارسیا پێکانەکانیان قورس نەبوون، بەڵام نیکۆ گۆنزالێس پێویستی بە پشوودان هەبووە و بەوهۆیەوە بانگهێشتی پێکهاتەی لاوانی ئیسپانیا نەکراوە، لەبەرامبەردا گارسیا پێویستی بە پشوودان و حەوانەوە نەکردووە، ستافی پزیشکیی بارسا گڵۆپی سەوزیان بۆ داگیرساندووە تاوەکو لە ڕاهێنانەکانی ئەم هەفتەیەدا بەشداریبکاتەوە.

“ئەی ئێس” نووسیویەتی، لەگەڵ دەستبەکاربوونی چاڤی هێرناندێز وەک ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە جێرارد پیکێ، سێرجینیۆ دێست، سێرجی ڕۆبێرتۆ، بەهەمانشێوە دەگەڕێنەوە سەر یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دێربیی کەتەلۆنیا ئامادەدەبن.

لەبەرامبەر گەڕانەوەی ئەو یاریزانانەدا، هەریەک لە سێرجیۆ ئەگوێرۆ، ئانسو فاتی، عوسمان دێمبیلی، مارتین برەیزوایت بەردەوامدەبن لە چارەسەروەرگرتن، پێشناچێت بتوانن تاوەکو ماوەیەکی دوورودرێژ بەشداریی ڕاهێنانەکانی چاڤی بکەن.

بابەتی پێشتر

دادگاییكردنی چوار چالاكوانی دیكەی بادینان بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس خواستی لەسەر چاوکاڵەکەی بەلجیکایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share