“فۆرمولا 1” و تۆپی پێ کەسایەتییەکی گەورەیان لەدەستدا

دیتریک ماتێشیتز، دامەزرێنەری کۆمپانیای “ڕێدبوڵ” و یانەی “ڕێدبوڵ ڕەیسینگ” کە خاوەنی تیمی ڕێدبوڵە لە بواری “فۆرمۆلا 1″، لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زانیارییەکان لەبارەی کۆچی دوایی ماتێشیتز لەلایەن بەرپرسانی تیمی ڕێدبوڵ و کۆمپانیاکانییەوە بڵاوکرانەوە، بەبێ ئەوەی شوێن و هۆکاری مردنەکەی ڕابگەیەنرێت.

لای خۆیەوە محەممەد بن سەلیم، سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتی ئوتۆمبێلە خێراکان ستایشی ماتێشیتزی کرد، بە کەسایەتییەکی نایاب لە بواری پێشبڕکێکردندا وەسفی کرد.

ملیاردێری نەمسایی، ماتێشیتز جگە لە بواری “فۆرمولا 1” خاوەنی لەسەددا 49ی پشکەکانی کۆمپانیای ڕێدبوڵە، بۆیە خاوەندارێتی یانەکانی لایپزیکی ئەڵمانی و ڕێدبوڵ سالزبۆرگی نەمساییش دەکات، کە بەشدارن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولەکانی ئەڵمانیا و نەمسا.

بابەتی پێشتر

نرخی کارتی مۆبایل هەرزان دەکرێت<br>بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

دی یۆنگ یاخی بووە و دەڵێت: ئەمجارە ڕازی نابم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share