(ڤیدیۆ) میلان سامپدۆریای تێپەڕاند و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە لوتکەی کالچیۆ جێگیربوو

میلان بە بردنەوەی لە سامپدۆریا زیاتر خۆی لە لوتکەی کالچیۆ جێگیرکرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 10ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر سامپدۆریا تۆمارکرد.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی ڕۆسۆنێری باڵادەستیان نیشاندا، لە کۆتا ساتەکاندا (خولەکی 45) فرانک کیسی بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات (0-1).

لە تایمی دووەمدا هەمان سیناریۆکانی تایمی یەکەم دووبارە بوونەوە، لە خولەکی 77 ساموێل کاستیێخۆ گۆڵی دووەم و فراوانکەری ئەنجامەکەی تۆمارکرد.

لە کاردانەوەی ئەم گۆڵەدا یاریزانانی سامپدۆریا گووشاری توندیان دروستکرد و لە خولەکی 82 گۆڵێکیان لە ڕێگەی ئالبین ئیکدالەوە تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی کەمی کاتەوە هیچکام لە هێرشبەران سەرکەوتوو نەبوون لە دروستکردنی گۆڕانکاری لە ئەنجامەکە و یارییەکە (1-2) لە بەرژەوەندی سورپۆشەکانی میلانۆ کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، میلان بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لەلوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی سیریا ئەی و بە جیاوازی پێنج خاڵ بەرانبەر یوڤانتۆس جێگیربوون، یانەی سامپدۆریاش بە 11 خاڵەوە بۆ پلەی 12ی خولەکە دابەزی.

بابەتی پێشتر

سامپدۆریا 1-2 میلان

بابەتی دواتر

نەخۆشییەکی نادیار لە هیندستان 140 کەسی کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share