گەنجێکی دیکەی کورد لەڕێگای بەریتانیا گیانیلەدەستدا

کۆچبەرێکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای گەیشتن بە بەریتانیا توانای مانەوەی نەبووە لە سەرمادا و گیانیلەدەستداوە.

هاوڕێکانی ئەو گەنجە کوردە ئاشکرایدەکەن، “ئەوان زیاتر لە 10 کەس بوون و ویستویانە بە یەختێک خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، بەڵام لە ڕێگادا یەختەکەیان لەکاردەکەوێت و ئەو گەنجە نەیتوانیووە خۆی لەبەر سەرمای ناو ئاوەکەدا ڕاگرێت و گیانیلەدەستداوە”.

وەک هاوڕێیانی ئاشکرایدەکەن، “گەنجەکە ناوی “عەلی” بووە و خەڵکی ناوچەی شارەزوور بووە و پێشتر نەخۆشی گورچیلەکانی هەبووە”.

ئەو کۆمەڵە کۆچبەرە دوای ئەوەی بۆماوەی دوو کاتژمێر لە ئاوی نێوان فەڕەنسا بەریتانیا چاوەڕێدەکەن، هێزی فریاکەوتنی بەریتانیا بەهانایانەوە دەچێت و ڕزگاریان دەکات.

ئەوە سێهەمین گەنجی کوردە، کە لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا لەڕێگای ئەوروپا گیانلە دەستدەدات.

کۆچبەرێکی دیکەی کورد لە بیلاڕوسیا گیانیلەدەستدا

گەنجێکی کورد لەسەر سنوری بیلاڕوسیا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: دەوام لەو خوێندنگانەی چەمچەماڵ رادەگیرێت کە نۆژەندەکرێنەوە

وەزیری پەروەدەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندنگانەی نۆژەندەکرێنەوە، دەوامیان رادەگیرێت، بەڵام ئەوانەی مەترسییان لەسەر نییە، دەتوانن بە راوێژ…
Total
0
Share