وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ سیستمێکی بەرگری نەگەیشتووەتە وەزارەتەکەمان

وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆکانی گەیشتنی سیستمی بەرگری ڕەتدەکاتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لە چەند کەناڵ پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەواڵێک بە ناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەسەر گەیشتنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە، هیچ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە.

دەشڵێت، ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ڕەتیدەکەینەوە، هەروەها ڕایدەگەیێنن هیچ جۆرە سیستمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share