خوێندنی باڵا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی توانستى زمانى ئینگلیزى ئاشكرا دەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا  ئاشكرایكردووە، ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی توانستى زمانى ئینگلیزى ئاشكرا دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاندووە، “ئەمشەو كاتژمێر 8ی بەكاتی هەرێم، ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنین”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “خوێندکاران و قوتابیانى خوێندنی باڵا و خوازیاران دەتوانن سەردانى وێبسایتى سێنتەرەکانى زمان و وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان”.

خوێندنی باڵا ئاشكرایكردووە، “ژمارەی بەشداربووان بۆ سەرجەم ئاستەکان لە سێنتەرەکان هەزار و 200 بەشداربووە، دواى دەرچوونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى 72 كاتژمێر کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەلپ گرتن لە ئەنجامەکانیان تا کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى 7ی نیسان، ئەویش لە ڕێگەی ئیمەیلی تایبەت بە سێنتەرەکان کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دادەنرێت”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر ڕوداوەكەی چەمچەماڵ شەش تۆمەتبار دەستگیركران

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن ژمارەی پارتە داواكار و مۆڵەتپێدراوەكان بۆ هەڵبژاردن ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share