مه‌سعود بارزانی-ش لەبارەی “سووكایەتیكردن” بە سیستانی هاتە سەرهێڵ

مه‌سعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە، سووكایەتیكردن بە “پیرۆزییەكان و هێما باڵاكان” بە قبوڵنەكراو وەسفدەكات، مەبەستی بارزانی سووكایەتیكردنی كادیرێكی حزبەكەیەتی بە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان.

سەرۆكەكەی پارتی نووسیویەتی، “كوردستان خاوەنی فەرهەنگی بەرزی پێكەوەژیانە و سووكایەتیكردن بە ڕەمز و موقەدەساتی خەڵك لە ناو فەرهەنگی گەلی كوردستان هیچ كات جێگەی نەكردووەتەوە و جێگەی نابێتەوە”.

دەقی پەیامەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان:

سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاكان  بە هیچ شێوەیەك قبووڵكراو و نیە و بەزاندنی هێڵی سوورە و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو سووكایەتیە دەكەین كە شەوی ڕابردوو لە لایەن كەسێكەوە بە مەرجەعیەت كراوە. ئەو جۆرە هەڵسوكەوتە ناشیاوانە هیچ پەیوەندییان بە گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نیە.  كوردستان خاوەنی فەرهەنگی بەرزی پێكەوەژیانە و، سووكایەتیكردن بە ڕەمز و موقەدەساتی خەڵك لە ناو فەرهەنگی گەلی كوردستان هیچ كات جێگەی نەكردووەتەوە و جێگەی نابێتەوە.  گەلی كوردستان ڕێز و پێزانینێكی زۆری بۆ مەرجەعیەت هەیە و پەیوەندیی مێژوویی و دۆستایەتی و هاوسۆزیی نێوان بارزانیی نەمر و  ئایەتوڵڵا حەكیم و شەهید سەدر گەواهیە بۆ ئەو پەیوەندیی و دۆستایەتیە دێرینە. ئەو كەسەش كە سووكایەتی كردووە لە لایەن یاساوە گیراوە و سزای تاوان و زێدەڕۆیی خۆی دەداتەوە.

هەروەها زۆر بە توندی ئیدانەی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا دەكەین كە ئەوە بۆ دووەمین جارە لە لایەن كۆمەڵێك تێكدەر و شكستخواردوو ئەنجام دەدرێت و ئەمە بەڵگەیە لەسەر بوونی پاشاگەردانی و نەبوونی سەقامگیری و ئاسایش و لە ڕاستیدا ئەو گرووپانەش جگە لە خەراپەكاری و تێكدان و ئاژاوە هیچی تریان لەدەست نەهاتووە.

مسعود بارزانی

28ی ئاداری 2022

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعشێکی دەستگیرکراو لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕووداوی بەندیخانەکەی حەسەکەوە هەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە یەکێکیان پەیوەندی بە ڕووداوەکەی بەندیخانەی غوێرانەوە…
زیاتر ببینە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەڵمەتی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات

سبەی پێنجشەممە، بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەڵمەتی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات. سبەی پێنجشەممە، لەسەر…
Total
0
Share