کۆچبەرێکی دیکەی کورد لە بیلاڕوسیا گیانیلەدەستدا

کۆچبەرێکی کورد دوای مانەوەی بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لەناو جەنگەڵەکانی بیلاڕوسیا، گەڕاوەتەوە ناو شار و دواتر لە مۆڵێکدا باری تەندروستی تێکچووە و هاوڕێکانی دەڵێن گیانیلەدەستداوە.

ئەو کۆچبەرانەی لەگەڵ ئەو کوڕە کوردەدا بوون، ئاشکرایدەکەن، “ئەو گەنجە ناوی کوردۆ بووە و بەهۆی هیلاکی زۆرەوە جەڵتە لێیداوە و گیانیلەدەستداوە”.

وەک کۆچبەرەکان دەڵێن، ئەو گەنجە کوردە لەناو مۆڵێکدا باری تەندروستی تێکچووە و کەس نەیتوانیووە هاوکاری بکات.

گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە دووەم کۆچبەری کوردە، لەماوەی هەفتەیەکدا لەڕێگای بیلاڕوسیا گیانیلەدەستداوە.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا گەنجێکی کورد لە سنووری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیانیلەدەستدا و بڕیارە تەرمەکەی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

ئەوکات ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشکرایکرد، “ئەو گەنجەی لە سنووری بیلاڕوسیا گیانیلەدەستداوە، ناوی “گەیلان دلێر ئیسماعیل”ـە، خەڵکی شاری هەولێرە و لە ڕووداوێکدا لە سنووری بیلاڕوسیا بۆ پۆڵەندا گیانیلەدەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا تەندروستیی جەلال پەرێشان تێکچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا  جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری پارتی تەندروستی تێكچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە. ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی…
Total
0
Share