وەزارەتی نەوت: هەناردەی نەوتی عێراق بەدەر لە هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕابردوودا 1.3% بەرزبووەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، لەگەڵ زیادکردنی پشکی عێراق وەک بەشێک لە پشکی زیادکراوی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیک پڵەس، لەمانگی تشرینی یەکەمدا تێکڕای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەدەر لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 1.3% زیادیکردووە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمدا 3.120 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا لە مانگی ئەیلولدا تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوت 3.080 ملیۆن بەرمیل بووە.

پشکی عێراق لە هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس لەمانگی ئەیلولدا 4.105 ملیۆن بەرمیل بووە لەڕۆژێکدا، ئەو بڕە لەمانگی تشرینی یەکەمدا بەرزبووەتەوە بۆ 4.149 ملیۆن بەرمیل، بڕیارە بۆ مانگی تشرینی دووەم بگاتە 4.193 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا.

وەزارەتی نەوت دەڵێت، هەناردەی نەوتی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەڕێژەی 1.3% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 3.120 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا هەناردەی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە بەڕێژەی 0.3% کەمیکردووە، هەروەها نەوتی هەناردەکراو لەڕێگەی تانکەرەوە بۆ ئوردن زیادیکردووە بەڕێژەی 9%.

لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا بڕی نەوتی هەناردەکراوی عیراق 96 ملیۆن و 708 هەزار و 660 بەرمیل نەوت بووە و داهاتەكەی حەوت ملیار و 680 ملیۆن دۆلار بووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا لەبارەی پەیوەندی پێوەری زیرەک و ئاگرکەوتنەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

پارتی کێ دەکاتە نوێنەری خۆی؟ ئامانج لە هێنانەپێشەوەی ئەم کەسانە چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم دابەزی، بەهۆی ئەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای…
Total
0
Share