دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق: داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەكان زیاتر لە 400 ملیار دینارە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەكان کە لە ئاوی وشکانی و ئاسمانی پێکدێن، زیاتر لە 400 ملیار دینارە.

عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رایگەیاند،”داهاتی مانگی یەک و دووی ئەمساڵی سەرجەم دەروازە ئاسمانی، ئاوی و وشکانیيەکانی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە  400 ملیار دینار”.

وتیشی، “هەوڵدەدەین ئەو داهاتانە دوو هێندە بكەین وەك بەشێك لە پلانە ستراتیژییەكانی دەستەکە بۆ بەهێزكردنی سەرچاوەكانی دەوڵەت و كۆنتڕۆڵكردنی دەروازەكان بەشێوەیەكی كاریگەرتر”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستەکە ئاشکرایکرد، “سەرجەم دەروازە سنوورییە وشكانی، ئاوی و ئاسمانییەكانی عێراق پێکەوە بە یەك ناوەندی یەكگرتووەوە بەستراون و  راستەوخۆ و بە شێوەیەكی رێكخراو لە رێگەی سیستمێكی ئۆتۆماتیكیی ئەلیكترۆنيیەوە بەڕێوەدەبرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕایگه‌یاند، مادده‌كانى سه‌به‌ته‌ى سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لەسه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هەرێمی…
Total
0
Share