كۆمسیۆن: ده‌نگی زیاتر لە سێ هەزار وێستگه‌ به‌ده‌ست هه‌ژمار دەكرێته‌وه‌

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، جیاكردنەوە و ژماردنی زیاتر لە سێ هەزار سندوقی وێستگەكانی دەنگدان نەكراوە، بۆیە تاوەكو سێ ڕۆژی داهاتوو ئەنجامەكان ڕاناگەیەنن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، دادوەر جەلیل عەدنان، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاماژەی بەوەكردووە، “لە كۆی هەشت هەزار و 547 وێستگە سێ هەزار و 681 وێستگەیان هێشتا جیاكردنەوە و ژماردنی دەستیان تەواو نەبووە”.

ڕاشیگەیاندووە، دوای پێداچوونەوە بەتانەی لایەنەكان و تەواوبوونی ژماردنەوەی دەستی ئەو سندوقانە لە سێ ڕۆژی داهاتوو ئەنجامەكان ڕادەگەیەنن.

سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان باسی لەوەشكردووە، ئەو ڕێژەیە دەكاتە 5 % دەنگەكان.

بۆیە سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان جەخت لەوەدەكاتەوە، “ڕێكاره‌كانمان دروستن و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ لێی دڵنیاین، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان كۆتایی نین و دوای جیا كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌شێوەی ده‌ستی، ئه‌نجامی كۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت”.

دادوەر جەلیل عەدنان ڕوونیشیكردووەتەوە، ‌ ته‌نها جیاكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌و وێستگانه‌ ده‌كرێت كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر بووه‌.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) عێراق یه‌کسانبوونێکی دیکه‌ی له‌ پاڵاوتنه‌کانی ئاسیا تۆمارکرد

بابەتی دواتر

دەستكاری دەنگەكانی كردووە.. فەتح داوای دادگاییکردنی ڕاوێژکارێکی کازمی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share