(ڤیدیۆ) عێراق یه‌کسانبوونێکی دیکه‌ی له‌ پاڵاوتنه‌کانی ئاسیا تۆمارکرد

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای دۆڕاندنێک و دوو یه‌کسانبوون، چواره‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیای به‌رامبه‌ر ئیمارات ئه‌نجامدا و یه‌کسانبوونێکی دیکه‌ی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ ستاد زعه‌یبل چواره‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئاسیای بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022 به‌رامبه‌ر ئیمارات ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی (2-2) یه‌کسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی عێراق له‌ خوله‌که‌کانی 74، 89 له‌لایه‌ن ئه‌میر عماری و ئه‌یمه‌ن حسێنه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی ئیماراتیش له‌ خوله‌که‌کانی 33، 92 له‌لایه‌ن کایۆ کۆریا و حه‌لی مه‌بخوته‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان و دوای ئه‌نجامدانی چوار گه‌ڕی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کان، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌می گروپی یه‌که‌مدا به‌رده‌وامبوو.

بابەتی پێشتر

جیمس بۆندی نوێ لە هەفتەی یەكەمیدا 55.3 ملیۆن دۆلار دەچنێتەوە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: ده‌نگی زیاتر لە سێ هەزار وێستگه‌ به‌ده‌ست هه‌ژمار دەكرێته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share