ئه‌مشه‌و له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنێکی زه‌حمه‌تی به‌رانبه‌ر لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی ڕووسی تۆمارکرد.
ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه له “ئاڕ زێد دی ئارینا” له مۆسکۆی پایته‌ختی ڕووسیا یانه‌ی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ میوانداری یانه‌ی بایرن میونشنی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپای کرد.
له تایمی یه‌که‌مدا ئه‌ستێره‌کانی باڤاریا کۆنتڕۆڵی وردودرشتی یارییه‌که‌یان کرد و له خوله‌کی 13 لیۆن گۆرێتزکا گۆڵی یه‌که‌می تۆمارکرد.
له‌و تایمه‌دا باڤارییه‌کان چه‌ندین هه‌لی دیکه‌یان ڕه‌خساند، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له فراوانکردنی ئه‌نجامه‌که، له به‌رانبه‌ردا هێرشبه‌رانی یانه‌ی خانه‌خوێ نه‌یانتوانی مه‌ترسی بۆسه‌ر گۆڵی مانوێل نۆیه‌ر دروستبکه‌ن.
له تایمی دووه‌مدا ڕووسییه‌کان به گڕوتینی هانده‌ره ئاماده‌بووه‌کانه‌وه توانیان سوود له هاتنه‌پێشی پێکهاته‌ی بایرن وه‌ربگرن و له خوله‌کی 70 ئانتۆن میرانچوک گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی تۆمارکرد، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه دووباره ئه‌ڵمانییه‌کانی خسته‌وه دۆخی هێرشبردن و له خوله‌کی 79 جۆشوا کیمیچ گۆڵی دووه‌م و پێشه‌نگی بایرنی تۆمارکرد، ئه‌نجامه‌که‌ش تاوه‌کو کۆتایی به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامبوو.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه یانه‌ی ئینته‌رمیلان ڕوبه‌روی شاختار دۆنستیکی ئۆکرانی بووه‌وه و یارییه‌که به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌و (تاوه‌کو ئێستا)، بایرن میونشن به کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌می گرت، هه‌روه‌ها شاختار ژماره‌ی خاڵه‌کانی بۆ چوار به‌رزکرده‌وه و لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می گرت.