بۆچی لە فەرەنسا باشە و لە بارسا یەکلاکەرەوە نییە؟ گریزمان وەڵامدەداتەوە..

لە چاوپێکەوتنێکدا، ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی ئاماژە بە سەرەتاکانی لە یانەی بەرشلۆنە و پەیوەندی هاوڕێیانەی لەگەڵ لیۆ مێسی دەکات.

“گریزۆ” لە چاوپێکەتنێکدا بە ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، “لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا لەهەردوو ڕووی هێرشبەری و بەرگرییەوە هەست بە سەربەستی زیاتر دەکەم، بەتایبەت کە لە پێگەی ناوەند یاخود باڵەکاندا یاریدەکەم، هەموو تۆپەکان لە منەوە بەرەو نیوە یاریگای ڕکابەران تێپەڕدەکەن، بەهەمان ئەو شێوازەی لە ئەتلەتیکۆ یاریمدەکرد”.

هەروەها دەڵێت، “لە سەرەتاوە لە بەرشلۆنە بەختەوەر نەبووم، زۆر یاریم پێنەدەکرا، هەستم نەدەکرد گرنگم بۆ پێکهاتەکە، لە یارییە گەورەکاندا خزێنرامە سەر کورسی یەدەگ، بەڵام ئەوە بژاردەی ڕاهێنەربوو توانای مشتومڕکردنم نییە لەبارەیەوە، ڕەخنەکان توند بوون و زیادڕەوییان تێدادەکرا، بەڵام لە وەرزی ڕابردوو دۆخەکە باشتربوو”.

ئەستێرە فەرەنسییەکە ئاماژە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ لیۆ مێسی دەکات و دەڵێت، “یاریکردن لەگەڵ مێسی شتێکی جوانە، هەرگیز هەست بە مەترسی ئاڕاستەکردنی تۆپی هەڵە ناکەیت، شوتی تێبگرە دەیکاتە کاڤیار، بە یاریکردن لەگەڵیدا هەست بە فشار ناکەیت، پەیوەندیم لەگەڵیدا زۆر باشە و لە یەکدی تێدەگەین، لە مەشقەکان و بە تەلەفۆنیش بەردەوام قسەدەکەین، بەڵام ئەم وەرزە بۆ هەموو یاریزانانی بارسا قورسبوو، پێموایە وەرزی داهاتوو شتەکان گۆڕانکارییان بەسەردادێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ ڤێلانس داماڵی و له‌پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی بێرنڵی بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. ئەمڕۆ یه‌کشەممە،…
زیاتر ببینە

جۆرجینا ئاشکرایدەکات بۆچی کریستیانۆ هەرگیز گڵۆپی ماڵەکەی ناگۆڕێت

خۆشەویستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، جۆرجینا ڕۆدریگێز چەندین زانیاریی نەبیستراو لەبارەی یاریزانە ناودارەکەی مانچستەر یونایتدەوە ئاشکرادەکات. جۆرجینا لە چاوپێکەوتنێکدا بە…
Total
0
Share