سێ هۆکار بوروسیا دۆرتمۆند ناچاردەکات ئێرلینگ هالاند بفرۆشێت

لەبەر سێ هۆکار دۆرتمۆند ناچارە هالاند بفرۆشێت

یانە زەبەلاحەکان چاویان بڕیوەتە تواناکانی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی و لەبەر چەند هۆکارێک یانەی بوروسیا دۆرتمۆند ناچاردەبێت بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی ناوازە لەلایەن زەبەلاحە نەرویجیەکەوە، یانە گەورەکان چاویان بڕیوەتە تواناکانی و هەریەکەیان بە شێوازێک هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

سەرەڕای ئەوەی بۆندی یاریزانی ناوبراو تاوەکو 2024 لە ڤیستیڤالین بەردەوامی هەیە، بەڵام پێناچێت یانە ئەڵمانیەکەی بتوانن لە هاوینی 2021 پارێزگاری لێبکەن.

یەکەم: بەپێی بەندێک لە بۆندی واژووکراوی نێوان هالاند و دۆرتمۆند، هاوینی 2022 نرخی شکاندنی بۆندەکەی دەبێتە 75 ملیۆن یورۆ، ئەو نرخەش بۆ گۆڵکارێکی نمرە یەک زۆر کەمە و پێشوەخت بەڕێوبەرانی دۆرتمۆند هەوڵدەدەن بیفرۆشن، لە کاتێکدا ترانسفێر مارکێت نرخەکەی بە 110 ملیۆن یورۆ خەمڵاندووە.

ئێرلینگ هالاند و جادۆن سانچۆ ئەگەری فرۆشتنیان بە یانە گەورەکانی دیکە بەهێزە

دووەم: زیانە داراییەکانی سەردەمی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر بودجەی یانە زەردەکە دروستکردووە، تاوەکو ئێستا دووجار موچە و خەرجیاتی یاریزانانیان کەمکردووەتەوە، فرۆشتنی هالاند یاخود یاریزانێکی دیکە کاریگەری لەسەر دۆخە داراییەکان دروستدەکات.

سێیەم: پێگەی دۆرتمۆند لە خولی پەڵمانیا یەکێکی دیکەیە لە خاڵە نەرێنیەکان، بەوپێیەی لەم وەرزەدا لە پلەی شەشەمدان و بە جیاوازی پێنج خاڵ کەوتوونەتە دوای چوارەمی ڕیزبەندی (چوارەمی ڕیزبەندی دەگاتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا)، ئەگەر لە گەیشتن بە خولەکە سەرکەوتونەبن، زیاتر لە 100 ملیۆن یورۆی دیکە زیانیان بەردەکەوێت و ئەم زیانە قورسانەش بە فرۆشتنی یاریزانێکی گەورە یان دووان نەبێت لە نمونەی هالاند و سانچۆ هەرگیز قەرەبوو ناکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ چواری له‌ قادیش کرد و به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی چووه‌ پله‌ی یه‌که‌م

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر قادیش‌…
Total
0
Share