نێیمار وەڵامی یانە داواکارەکانی دایەوە

نێیمار دا سیلڤا جەخت لە بەردەوامبوونی لە یانەی پاریس سان جێرمان دەکاتەوە و دەڵێت، “هاندەرانیش خۆشەویستم پێنەدەن، ناڕۆم.”

ئەستێرەکەی سێلیساو لە وەڵامی ئەو میدیایانەی ئاماژە بە گواستنەوی دەکەن بۆ یەکێک لە یانەکانی چێڵسی یان نیوکاسڵ، دەڵێت، “وەرزی داهاتوو لە یانەی پاریس سان جێرمان دەبم، بە خۆشەویستی هاندەران و بەبێ خۆشەویستییان لێرە بەردەوام دەبم.”

هەروەها دەڵێت، “من و مێسی و مباپێ سێ باشترینی جیهانین، لە ژووری جلگۆڕین بەیەکەوە زۆر گونجاوبووین، هەموو هەوڵێکماندا بۆ بردنەوەی ناسناوە گەورەکان، بەڵام تۆپی پێ دادپەروەر نییە، بێچانسی هۆکاری شکستەکەمان بوو.”

وەڵامی “نێی” ئاشکرایە و دەریدەخات، کە لە یانەی پاریس سان جێرمان بەردەوام دەبێت و تەنانەت لە ئەگەری دژایەتیکردنیشی لەلایەن ئاڵتراسی پاریسەوە، هێشتا ئامادە نییە ڕوو لە یانەی دیکە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ سێ خاڵی له‌ لیڤه‌رپوڵ داماڵی و لووتکه‌ی پریمه‌رلیگی گرته‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ نێو یاریگای خۆیدا یاریی لووتکه‌ی له‌…
زیاتر ببینە

پێنج فاکته‌ر ده‌ریده‌خات چاره‌نوسی زێدان له‌ ڕیاڵ مه‌درید له‌ مه‌ترسیدایه‌

ئه‌نجامه‌ خراپه‌کان، خراپی ئاستی زۆرینه‌ی یاریزانان و له‌ده‌ستدانی ئارامی و هێزی وه‌رزی ڕابردوو ئه‌و فاکته‌رانه‌ن، که‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت…
Total
0
Share