هادی عامری ئەنجامەكان ڕەتدەكاتەوە.. بەهەموو هێزێكەوە بەرگری لە دەنگەكانمان دەكەین

هادی عامری هەڕەشەی توند دەكات، دەڵێت، بە تەواوی هێزەوە بەرگری لە دەنگی كاندیدەكانیان دەكەن.

میدیاكانی عێراقی بڵاویانكردەوە، هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، كە سەرەكیترین لایەنی سیاسییە نوێنەرایەتیی حەشدی شەعبی بكات، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا دووپاتیكردووەتەوە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن قبوڵناكەن.

عامری ئەنجامەكانی بە “دەستكاریكراو” وەسفكردووە و ڕایگەیاندووە، “بەهەر نرخێك بێت قبوڵی ناكەین، بە هەموو هێزێكەوە بەرگی لە دەنگەكانی كاندیدەكانمان دەكەین”.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، هاوپەیمانیی فەتحی عامری نزیكەی 14 كورسی هێناوە.

پێشتریش حزبوڵای عێراقی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ڕەتكردەوە و بە زمانێكی هەڕەشەئامێزەوە داوای لە “گروپەكانی بەرگری – فصائل المقاومة” و حەشدی شەعبی كردبوو ئامادەبن و هیچ نەرمییەك نەنوێنن.

بابەتی پێشتر

کۆمەڵ: بەهۆی ڕیشەوە هەندێک دەنگدەر لەهەولێر نەیانتوانیووە دەنگبدەن

بابەتی دواتر

لیستەكانی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەكەنەوە و هەڕەشەدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی سلێمانی دەكات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی سەردانی هەرێم دەکات. دیداری سلێمانی بە…
Total
0
Share