کۆمەڵ: بەهۆی ڕیشەوە هەندێک دەنگدەر لەهەولێر نەیانتوانیووە دەنگبدەن

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە ڕێگەی مەڵبەندی حزبەکەوە ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی سیمایەکی دینداریی ئیسلامییان هەبووە و پەنجەمۆریان نەیخوێندووەتەوە، هەوڵی دیکەیان لەگەڵ نەداون تا بتوانن دەنگەکانیان بدەن.

مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی هەولێری ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، سکاڵا تۆمار دەکەن.

بەپێی ڕوونکردنەوەکەی مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە بازنەی چوار دەنگی زیاتریان هێناوە، بەڵام دواتر ئەنجامەکانی کۆمسیۆن کەمتری نیشانداوە.

کۆمەڵ ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو داتایانەی لە نوێنەرەکانیانەوە دەستیانکەوتووە، لە هەندێک شوێن 13 هەزار دەنگیان هێناوە، کەچی ئەنجامی کۆمسیۆن 11 هەزاری نیشانداوە.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێی وایە لە هەولێر توانای بەدەستهێنانی کورسی هەبووە، بەڵام پرۆسەکە لە بەرژەوەندی ئەوان نەبووە.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی یەکێک لە کاندیدەکانی دەنگی پێویستی هێناوە و دەرچووە.

بابەتی پێشتر

حزبوڵای عێراق بە هەڕەشەوە ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

هادی عامری ئەنجامەكان ڕەتدەكاتەوە.. بەهەموو هێزێكەوە بەرگری لە دەنگەكانمان دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share