کاندیدێکی کورد دوای دەرنەچوونی بە پۆستەرەکانی ماسی دەبرژێنێت

یەکێک لە کاندیدە سەربەخۆکانی هەولێر، کە بەڵێنی بەو کەسانە دەدا سینگڵن و ژیانیان دەگۆڕێت، پاش دەرنەچوونی، پۆستەر و وێنەکانی کۆکردەوە و ماسییەکی پێبرژاند.

تاریق خورشید، کاندیدی سەربەخۆ بوو لە بازنەی چواری هەولێر و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن، گلەیی ئەوەیکرد کە هەندێک خەڵک بەڵێنیان پێداوە دەنگی پێبدەن، بەڵام ئەنجامەکان واناڵێن.

تاریق خورشید، كە ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستانە، دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی بازنەی چواری هەولێر، بەبێ هیچ ڕەخنەیەک لە ئەنجامەکە پۆستەر و وێنەکانی کۆکردەوە و ماسی پێبرژاند.

تاریق خورشید بە ژمارە 24ی سەربەخۆ، لە بازنەی چواری هەولێر خۆی هەڵبژارد، دوای ئاشكراکردنی دەنگەکانی ئەو بازنەیە لەلایەن کۆمسیۆنەوە، دەرکەوت کە تەنها 261 دەنگی بەدەستهێناوە.

ئەو کاندیدە پێشتر بەڵێنی بە ئەو کەسانە دابوو كە سینگڵن، ئەگەر سەریبخەن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کاتێک هاوسەرگیرییان کرد، بڕی یەک ملیۆن دیناریان پێدەدات.

 

بابەتی پێشتر

پارتی ئەنجامی بازنەی چواری سلێمانی ڕەتدەکاتەوە

بابەتی دواتر

هاککەرە ئێرانییەکان هێرشیان كردووەتە سەر چەند ناوەندێكی بەرگری و ئەمنیی ئەمریكا و ئیسرائیل

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share