هاککەرە ئێرانییەکان هێرشیان كردووەتە سەر چەند ناوەندێكی بەرگری و ئەمنیی ئەمریكا و ئیسرائیل

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاشکرایکرد، هاککەرەکانی پەیوەست بە ئێران توانیویانە سەرکەوتووبن لە هاککردنی ژمارەیەک کۆمپانیای تایبەت بە تەکنەلۆژیای بەرگری لە ئەمریکا و ئیسرائیل و هەندێک لە وڵاتانی کەنداو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڵاویکردەوە، هاککەرەکان هەوڵیانداوە بچنە ناو هەژمارەکانی Office 365 سەر بە کۆمپانیا ئەمنییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، لەناویاندا کۆمپانیاکانی تایبەت بە دروستکردنی مانگە دەستکردەکان، ڕادار و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

ناوەندی مایکرۆسۆفت بۆ هەواڵگریی MSTIC ڕایگەیاندووە، ئەو گروپە توانیویانە 250 هەژمار لە هەژمارەکانی Microsoft Office 365ی سەربە ئەمریکا و ئیسرائیل و یەکێتیی ئەوروپا تێپەڕێنن لەڕێگەی هەڵمەتێکی فراوانی هاککردنی ژمارە تێپەڕەکانەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا گروپە هاککەرەکان چوونەتە ناو سیستمی زانیارییە جیۆگرافییەکان GIS و بەندەرەکانی چوونە ناوەوەی هەندێک لە وڵاتانی کەنداو و هەندێک لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

مایکرۆسۆفت دەڵێت، چالاکییەکانی ئەو گروپە هاککەرە، کە ناویان DEV-0343ــیە لەبەرژەوەندی ئێران کاردەکەن، بۆ پەرەپێدانی تەکنیکەکانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران.

لەناو ئەو کۆمپانیایانەی گروپەکە هاکیانکردوون، کۆمپانیاکانی بەرگریی سەر بە ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و ئیسرائیل لەخۆدەگرن کە بەرهەمهێنەری ڕادار، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سیستمی مانگە دەستکردەکان، سیستمی وەڵامدانەوەی باری لەناکاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکەوەیە.. حکومەتی سوریا داواکاریی ئەمریکای بۆ گفتوگۆ ڕەتکردووەتەوە

تۆڕی CNNی ئەمریکی بڵاویکردەوە، واشنتۆن پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سوریا لەبارەی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەوە ئەنجامداوە، کە ماوەی 10 ساڵە…
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکدا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە، فرۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشاوە بە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ڕۆژنامەکە،…
Total
0
Share