پارتی ئەنجامی بازنەی چواری سلێمانی ڕەتدەکاتەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان، لەڕێگای مەکتەبی هەڵبژاردنی لقی 11ی حزبەکەیەوە ئەنجامی هەڵبژاردنی لە بازنەی چواری سلێمانی ڕەتکردەوە و دەڵێت “سکاڵا تۆماردەکەین”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لقی 11ی پارتی بڵاویكردەوە، هاتووە، “بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمسیۆن، کاندیدی پارتیمان لە بازنەی چواری سلێمانی ناسکە عەبدوڵا 11 هەزار و 742 دەنگی بەدەستهیناوە”.

بەوتەی لقەكەی پارتی، “ئێمە ئاماری تەواوی ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتیمان لەبەردەستە کە بریکارەکانمان لە بنکەکانی دەنگدان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن وەریانگرتووە، تەنها لە هەڵبژاردنی گشتیدا 13 هەزار و 416 دەنگمان بەدەستهێناوە”.

پارتی پێی وایە “ئەو ئەنجامەی كه‌ کۆمیسیۆن ڕایگەیاندووە بە هەڵە تۆمارکراوە، یان دەستێکی لە پشتە، بۆیە بەتەواوی ڕەتیدەکەنەوە”.

لقی 11ی پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، “داواکارین کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پێداچوونەوە بە ڕاگەیاندنی ئەم ئەنجامەدا بکات و بۆ ئەم بابەتە ئێمە سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین”.

ئەو بازنەیەی کە پارتی لە سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە ناوچەکانی چوارقوڕنە، حاجیاوا، ڕانیە، دوکان، بێتواتە و قەڵادزێ دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هەر شۆفێرێک بیەوێت لەئەمڕۆوە دەتوانێت ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ تابلۆی باریک و زمانی ئینگلیزی دەتوانن لەئەمڕۆوە…
Total
0
Share