چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە
ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە وەرزی زستاندا ئەگەری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵاندا بوونی نییە، بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە بەکترییەکان هەیە و چەندین حاڵەت تۆمارکراون.

د. شاڵاو عارف بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما مەترسی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە ئاژەڵاندا نییە، چونکە ئەو مشەخۆرەی دەبێتە هۆی ئەو نەخۆشییە لەم پلە گەرمییە نزمەدا توانای ژیانی نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا مەترسی بڵاوبوونەوەی چەند نەخۆشییەکی دیکە هەیە کە بەکترین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی (سیل، تای ماڵتا، تی بی)، هەیە لە کوشتارگەکانیشدا ئەو حاڵەتانە هەن و زۆریشن، ئەمەش بەهۆی ئەو کەشە ساردەی کە هەیە، ئەم جگە لەو مشەخۆرەی کە لە ئێستادا هەیە کە (سارکۆسیست)ی پێدەوترێت”.

ئاشکراشی کرد، “ئێمە ساڵانە دوو جار پلانی خۆمان دادەڕێژینەوە بەپێی وەرزەکان و جۆری ئەو نەخۆشییانەی لەو وەرزانەدا بڵاودەبنەوە، هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە پێش گواستنەوەی نەخۆشییەکان بۆ مرۆڤ و بڵاوبوونەوەیان رێگریان لێبکەین، بۆ ئەمساڵیش بە هەمان شێوە پلانی خۆمان هەیە، سەرجەم پشکنینە پێویستییەکان بۆ ئاژەڵەکان دەکرێت پێش کاری سەربڕین، دواتریش هەر ئاژەڵێک هەر جۆرە نەخۆشییەکی هەبێت بە رێککاری تەندروستی تایبەت بە خۆی لەناودەبرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 قوباد تاڵەبانی: 200 كچ و ژنی ئازای سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان پڕۆگرامێكی تایبەتی پیشەسازیی خۆراكیان تەواوكرد

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، 200 كچ و ژنی ئازای سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان پڕۆگرامێكی تایبەتی پیشەسازیی…
زیاتر ببینە

هەڵەبجە.. گەنجێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا. رائید ئاكان قوتبەتین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share