شیڤرۆن: تا 2050 ڕێژەی دەردانی كاربۆن بۆ سفر كەمدەكەینەوە

كۆمپانیای شیڤرۆن ڕایگەیاند، تا ساڵی 2050 ڕێژەی دەردانی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بۆ سفر كەمدەكاتەوە.

هاوكاتی فشارەكان بۆسەر كۆمپانیاكانی بواری وزە لە جیهاندا بەمەبەستی كەمكردنەوەی ڕێژەی دەردانی گازەكان لەمیانەی كار و چالاكییەكانیاندا، كە هەوڵێكە بۆ كەمكردنەوەی پیسبوونی ژینگە و ڕادەی قەتیسبوونی گەرما، كۆمپانیای شیڤرۆن ڕایگەیاند، دەچێتەپاڵ ئەو كۆمپانیایانەی كە ڕێژەی دەردراوە گازییەكان كەمدەكەنەوە.

كۆمپانیا ئەمریكییەكە كە لەبواری وزە و بەتایبەت دەرهێنانی نەوت و غازی سروشتیدا كاردەكات ڕایگەیاند، هەوڵدەدات بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی دەردانی كاربۆن و تا ساڵی 2050 ڕێژەكەی بۆ هیچ كەمدەكاتەوە.

شیڤرۆن ڕوونیكردووەتەوە كە لەڕێگەی وەبەرهێنان لە سووتەمەنیی نوێبووەوە و تەكنەلۆجیای قەتیسكردنی كاربۆن و هایدرۆجینەوە، ئەو ئامانجە بەدیدەهێنێت.

میسان و دووەم ئۆكسیدی كاربۆن سەرەكیترین هۆكارەكانی قەتیسبوونی گەرمان، بەپێی ڕێككەوتننامەی پاریس كە تایبەتە بە ژینگە، وڵاتان هەوڵدەدەن لەڕێگەی كۆنترۆڵكردنی دەردانی ئەو گازانەوە، ڕادەی قەتیسبوونی گەرما بۆ 1.5 پلە كەمبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

ئایا کۆرۆنا کاریگەری دەبێت لەسەر کۆئەندامی دەمار؟

بابەتی دواتر

چێڵسی دەیەوێت هازارد بگەڕێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share