چین و ڕوسیا پلانێك بۆ ناردنی وێستگەیەك بەرەو مانگ ئاشكرادەكەن

وێنەیەكی زەوی كە لەسەر ڕووی مانگەوە گیراوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسی (ڕوسكۆزمۆس) و هاوتا چینییەكەی (CNSA) پلانێكی هاوبەشیان ئاشكراكرد بۆ پەرەپێدانی وێستگەیەكی ئاسمانی و ناردنی بۆ سەر مانگ یان بۆ مەوداكەی.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی چینی ڕایگەیاند، پڕۆژەكە كراوەیە بۆ سەرجەم وڵاتانی گرنگیدەر بە پرسەكە و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان، شارەزایانیش وتیان كە دەبێتە گەورەترین پڕۆژەی هەماهەنگی ئاسمانی نێودەوڵەتی چین.

دیمیتری رۆجوزین، سەرۆكی (ڕوسكۆزمۆس) وتی، پڕۆژەكە لەلایەن چانگ كیجان، سەرۆكی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی چینی خراوەتەڕوو بۆ هەڵدانی یەكەم كەشتی ئاسمانی و بڕیاریشە هەنگاوەكە لە 1ی تشرینی یەكەمی 2021 هەڵبدرێت و بەمەش دەبێتە یەكەم كەشتی ئاسمانی ڕوسیا كە بگاتە سەر ڕووی مانگ لەدوای ساڵی 1976ەوە.

كەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان
ڕوسیا یەكەم وڵاتە كە یەكەم مرۆڤی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كردووە، بەڵام ماوەی پاش یەكێتی سۆڤیەت، بوارەكەی بۆ هەریەك لە چین و ویلایەتە یەكگرتووەكان جێهێشت، كە هەنگاوی گەورەیان لە بواری دۆزینەوەكانی بۆشایی ئاسمان و گەڕان تیایدا ئەنجامداوە.

ڕوسیا ئەمساڵ شەستەمین ساڵیادی یەكەم گەشتی ئاسمانی خۆی دەكاتەوە كە تیایدا یۆری گاگارین لە نیسانی 1961دا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا و، بەدوای ئەویش بە دوو ساڵ ڤالنتینا تیریشكۆفا، یەكەم ژنی ڕەوانە كرد.

لای خۆیەوە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی (ناسا) یەكەم گەشتی ئاسمانی خۆی پاش ڕوسیا ڕەوانەكرد، لەو گەشتەدا ئالان شیبرد بە كەشتی (میركۆری ریدستۆن 3) ڕەوانەكرا.

چین-یش كە هەوڵ بۆ هاوبەشییەكی فراوان لەگەڵ ڕوسیادا دەدات، لە ساڵی 2020دا كەشتی (تیانوین-1)ی ڕەوانەكرد كە لەئێستادا لە دەوروبەری مەریخ جێگیركراوە و لە كانونی یەكەمی 2020دا نمونەی گڵ و خۆڵی هەسارەكەی گەیاندە زەوی. لە یەكەم ئەركی لەم جۆرەدا لەماوەی زیاتر لە 40 ساڵی ڕابردوودا.

چین لان، شیكەرەوەی سەربەخۆ و تایبەتمەند لە بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی چینی وتی، وێستگە هاوبەشە ئاسمانییەكەی تایبەت بە مانگ “هەنگاوێكی گەورەیە”.

س: مۆنت كارلۆ

بابەتی پێشتر

جوڵەی ڤیراتی لە ساتی ئاڕاستەکردنی پەناڵتیەکەی مێسی گومانی دروستکردووە

بابەتی دواتر

مێژووی ڕوبەڕوبوونەوەکانی نێوان مانچستەر یونایتد و میلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share