چێڵسی دەیەوێت هازارد بگەڕێنێتەوە

سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئاماژە بە بێزاربوونی ئیدین هازارد دەکات لە مەدرید، هەروەها هەوڵەکانی چێڵسی ئاشکرادەکات بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانەکە.

ڕۆژنامەی “ئیل ناسیوناڵ”ی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، ئیدین هازارد هەڵەی ستراتیجی یانەی ڕیاڵ مەدریدە، 100 ملیۆن یورۆیان لە گواستنەوەی یاریزانێکدا بەکارخستووە ماوەی سێ ساڵە بچوکترین سوودی بە یانەکە نەگەیاندووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، هازارد لە شاری مەدرید بێزارە، دەیەوێت کۆتایی بەو کارەساتە بهێنێت کە لە خولی ئیسپانیا دووچاری بووە.

بەپێی زانیارییەکانی “ئیل ناسیوناڵ”، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ-ی خاوەنی چێڵسی سەرسامە بە هازارد و هێشتا پێیوایە باشترینی جیهانە، لەپێناو گواستنەوەشیدا ئامادەیی دەربڕیوە 40 ملیۆن یورۆ پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید بکات، یاخود بەشێوازی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر ڕیس جەیمس بۆندەکە واژووبکەن.

ئەم زانیارییانە لەلایەن میدیاکانی مەدریدەوە “مارکا و ئەی ئێس” پشتڕاست نەکراوەتەوە، بۆیە هەندێک لە سەرچاوەکان پشتیان بە زانیارییەکانی “ئیل ناسیوناڵ” نەبەستووە.

بابەتی پێشتر

شیڤرۆن: تا 2050 ڕێژەی دەردانی كاربۆن بۆ سفر كەمدەكەینەوە

بابەتی دواتر

دوو گۆرانیبێژی كورد سێ گۆرانیی فۆلكلۆری بە دوێت دەڵێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share