ئایا کۆرۆنا کاریگەری دەبێت لەسەر کۆئەندامی دەمار؟

تاوەکو ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی تەمومژاوی ماوەتەوە و زانیارییەکان لەبارەیەوە بە ڕوونی لای پسپۆڕان و شارەزایان زانراونین، بۆیە کاریگەری و گۆڕانکارییەکانی ڤایرۆسەکە بە بەردەوامی پسپۆران تووشی سەرسوڕمان دەکەن.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دەركەوتووە ئەوانەی تووشی کۆرۆنای درێژخایەن دەبن بەشێوەیەکی بەردەوام “گێژبوون”یان لەگەڵدا دەبێت، هەرچەندە تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، بەڵام بەپێی بۆچوونی پسپۆڕان و پزیشکان هۆکارەکەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنایە لەسەر کۆئەندامی دەمار.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەکۆی هەر 20 تووشبوویەکی کۆرۆنا، یەکێکیان کاریگەرییە درێژخایەنەكانی کۆرۆنای تێدا دەمێننەوە لەوانە ” گێژبوون” و تەنانەت دەگاتە حاڵەتی لەهۆشخۆچوون، ئەمە یەکێکە لە لێکەوتە لاوەکییە درێژخایەنەکانی کۆرۆنا، هاوشێوەی هەمان ئەو نیشانەیەیە کە لەو کەسانەدا دەردەکەوێت كە تووشی خێرا لێدانی دڵ دەبن. حاڵەتەکە بە PoTS  ناودەبرێت.

یەکێک لە ڕێگەکانی چارەسەرکردنی ئەوانەی تووشی حاڵەتی PoTS دەبن، بەکارهێنانی خوێ یان ئەو خۆراکانەن كە خوێیان زیاتر تێدان وەک ڕێگایەک بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە کەسەکەدا.

دکتۆر لیزی کافی پزیشکی گشتی و سەرۆکی ڕێکخراوی PoTSی خێرخوازییە لە بەریتانیا دەڵێت، ئەوەی تێبینیمان کردووە کۆرۆنا بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی PoTS بەڕێژەیەکی بەرز.

بەپێی بۆچوونی پزیشکان و شارەزایان، کۆرۆنا کاریگەری لەسەر “کۆئەندامی دەمار” دروستدەکات، کە یەكێك لە ئەرکەكانی بریتییە لە “بەڕێوەبردن و ئاراستەكردنی” جووڵە خۆنەویستەکانی جەستە وەک ڕێکخستنی فشاری خوێن، لێدانی دڵ و ئەو جووڵانەی جەستە کە خۆنەویستانە ڕوودەدەن، واتە حاڵەتەکە ڕێگریدەکات لە گەیشتنی خوێنی پێویست بۆ بەشی سەرەوەی جەستە و بەوەش بۆ ڕێکخستنەوەی خوێنی گەیشتوو بە کۆئەندامی دەمار، لێدانی دڵ خێراتر دەبێت و دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی چالاکیی جووڵەی جەستە و لەدەستدانی هۆش لە کەسەکەدا.

بابەتی پێشتر

زەبەلاحەکانی ئەوروپا چاویان لەسەر "زڵاتانی نوێ"یە

بابەتی دواتر

شیڤرۆن: تا 2050 ڕێژەی دەردانی كاربۆن بۆ سفر كەمدەكەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share