گەورەترین چینی بەستەڵەکی سەر زەوی مەترسیی لەسەرە.. هێندەی ڕووبەری ئەمریکایە

زانایان هۆشداریدەدەن لە مەترسیی توانەوەی گەورەترین چینی سەهۆڵی بەستەڵەکەکان بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەواوە، قەبارەی ئەو چینە سەهۆڵە هێندەی کۆی ڕووبەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.

ئەو شاخە سەهۆڵەی مەترسیی توانەوەی لەسەرە گەورەترین چینە سەهۆڵە و دەکەوێتە جەمسەری باشوورەوە، توانەوەی ئەو چینە سەهۆڵە کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی ئاوی سەر ڕووی زەوی دەبێت و ئەوەش مەترسیی لەسەر بەشێک لە وڵاتانی جیهان دروستدەکات.

توێژینەوەی زانایان لەوبارەیەوە باس لە هۆکاری مەترسییەکانی سەر چینە سەهۆڵەکە دەکات، بەپێی توێژینەوەکە هۆکارەکەی بۆ گۆڕانی جوڵەی ئاوی دەوروبەری چینە سەهۆڵەکە دەگەڕێتەوە کە ئەویش بۆ گۆڕانی ئاراستەی بای ناوچەکە دەگەڕێتەوە، سەرجەم هۆکارەکانیش پەیوەستن بە گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە.

توێژینەوەکە مەترسیی توانەوەی ئەو چینە سەهۆڵەی خستووەتەڕوو، بەوپێیە هۆکار دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەکان و مەترسیی لەسەر ناوچە کەناراوەکان کە مرۆڤی تێدا دەژی.

توێژینەوەکە داوای کەمکردنەوەی پلەی گەرمیی زەوی بۆ 1.5 پلەی سەدی بۆ ئەوەی مەترسیی ڕوودانی گۆرانکارییە ژینگەییە وێرانکەرەکان کەمبکرێتەوە.

توێژینەوەکە تیشکی خستووەتەسەر ناوچەی “ئۆرۆرا” کە بەشێکە لە شاخە سەهۆڵەکانی بەستەڵەکەکانی ڕۆژهەڵاتی کیشوەری جەمسەری باشوور.

زانایان مەزەندەی دەکەن ئەگەر چینە سەهۆڵەکانی ئۆرۆرا بتوێنەوە ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی سەرزەوی 5.1 مەتر بەرزدەبێتەوە.

زانایان چاودێریی پلەی گەرمیی ئۆرۆرایان کردووە، لە نیوەی یەکەمی ئەم سەدەیەدا تێکڕای 2 بۆ 3 پلە بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەراورد بە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو سێ جار زیاتر بووە.

بابەتی پێشتر

زیادەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئەیلول 12 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ خۆی بۆ ئینتراخت تیژ دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share