كۆمسیۆن ئەنجامی دەنگدانی گشتیی 10 پارێزگا ڕادەگەیەنێت

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی دەنگدانی گشتیی 10 پارێزگا ڕادەگەیەنن.

دادوەر جەلیل عەدنان، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كەمێكی دیكە لە سایتی كۆمسیۆنەوە ئەنجامی دەنگدانی 10 پارێزگا ڕادەگەیەنن.

وتیشی، ئەو پارێزگایانەی ئەمڕۆ ئەنجامەكانیان ڕاناگەیەندرێن بەهۆی ئەوەیە تائێستا ئەنجامەكانیان بەدەست كۆمسیۆن نەگەیشتوون.

سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان باسی لەوەشكرد، ئەنجامی بەرایی پارێزگاكانی، دیالە، دیوانیە، موسەننا، میسان، واست، دهۆك، سەڵاحەدین، كەربەلا، نەجەف و هەولێر ڕادەگەیەنن.

باسی لەوەشكرد، “لە هەندێك شوێن كێشە هەیە سبەی دەنگەكانی ئەوانیش یەكلاییدەكرێنەوە”.

پێشتریش موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە كۆمسیۆن كردبوو پەلەبكات لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان.

سەدر دەشڵێت، پێویستە كۆمسیۆن پیشەییانە، پەلەبکات لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان بۆئەوەی هیچ هەلێک نەدات بە ئەوانەی هەوڵی ساختەکاری و پەکخستنی پرۆسەکە دەدەن لەڕێگەی هەندێک کاری نایاساییەوه.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر جەختدەكاتەوە، “بەوپەڕی سنگفراوانییەوە ملکەچی هەر ئەنجامێک دەبین و پەنا بۆ هیچ شتێک نابەین کە شەرع و یاسا ڕێی پێنەدابێت”.

بابەتی پێشتر

یەکێتی لە هەولێر: ئامێرەکانی دەنگدان دەستکاریکراون

بابەتی دواتر

خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان داوای لێبوردن دەكات<br>کەموکوڕی لە ئێمە بووە و لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسێدارەدانی سێ سزادراو جێبەجێكرا

لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە سزای لەسێدارەدانی سێ كەسی تاوانباركراو بە تاوانی “تیرۆر” لەسێدارەدران، بڕیارەكە لە بەندینخانەی ناوەندیی ناسڕیە جێبەجێكرا.…
Total
0
Share