پەرلەمان پارێزگارێكی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی ڕەهای دەنگی پەرلەمانتاران، عەمار جبوری پارێزگاری سەڵاحەدینی لە پۆستەكەی دەركرد.

عەمار جبوری تۆمەتباركراوە بە كەمتەرخەمیكردن لە ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی وەك پارێزگاری سەڵاحەدین و تێوەگلان لە گەندەڵی.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، عەمار جەبر جبوری پارێزگاری سەڵاحەدین بە زۆرینەی ڕەهای دەنگی پەرلەمانتارانی ئامادەبوو كە ژمارەیان 270 پەرلەمانتار بوو، لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

دوای بڕیارەكە، جبوری جەختیكردەوە كە لە ئەركەكانی وەك پارێزگار بەردەوامدەبێت تا دادگا بڕیاری لە كارلادانی پەسەنددەكات یان جێگرەوەكەی دیاریدەكات و ڕایگەیاند، تانە لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد ئەلیەوم: وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر مووچەی مانگی پێنجی هەرێم دەدات

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم-ی عێراقی رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات. سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share