یەکێتی لە هەولێر: ئامێرەکانی دەنگدان دەستکاریکراون

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی لە هەولێر، ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی لە پارێزگاكە ڕەتکردەوە و دەڵێت، “ئامێرەکانی دەنگدان دەستکاری کراون”.

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لە بازنەكانی سێ و چوار و بازنەكانی دیکە دەستکاری دەنگەکان کراون، چونکە لە هەندێک وێستگەی سەر بەو بازنانە ئامێری دەنگدان براونەتە دەرەوە و دەستکاریکراون و هێنراونەتەوە ناو وێستەگەکە”.

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەندێک لە سندوقەکانی دەنگدان دەستکاریکراون و سەرەکانیان هەڵدراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش سەرنجی ژمارەی دەنگەکانی کاندیدێکی پارتی بدە لە وێستگەکان، بۆت دەردەکەوێت دەستکاری کراوە، چونکە لە هەندێک شوێن زیاتر لە 200 دەنگە و لە هەندێک شوێن لە 20 دەنگ تێناپەڕێت”.

ئەو لیژنەیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر ئەوەش ئاشکرادەکات، کە “ئەنجامەکانی وێستگەکان لەبەرژەوەندی حزبێک دەستکاریکراوە و چاوەڕێی ئەنجامی تانەکان دەکەین لە هەڵبژاردنەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگیراوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بەهۆکاری هونەری و یاسایی بڕیاردراوە دەرگای کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێتەوە. جومانە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: جێی سەرسوڕمانە عەدنان فەیحان داوا دەكات مووچەی هاوڵاتییان ڕابگیرێت

وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی جێبەجێکردووە و بەڵام لەلایەن حکومەتی عێراقە مافەکانی پێشێلدەکرێت. وەزارەتی دارایی و…
Total
0
Share