لەبارەی فرۆشتنی دۆلارەوە بڕیارێكی نوێ جێبەجێدەكرێت

بانكی‌ رافیدەین رایدەگەیەنێت، میكانیزمێكی‌ نوێ بۆ فرۆشتنی‌ دۆلار بە گەشتیاران پەیڕەودەكرێت و بەپێی میكانیزمەكەش پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بڕەكەی كەمكراوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی رافیدەین كە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە بڕیاردراوە لە سبەینێوە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی 1320 دینار بڕەكەی لە حەوت هەزار دۆلارەوە كەمبكرێتەوە بۆ سێ هەزار دۆلار و بە هەمان میكانیزمی پێشتر دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو هەنگاوە بۆ بەرگرتنە لە بە قاچاغبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق، و پێشتریش هەر گەشتیارێك لە فڕۆكەخانەكانەوە گەشتیان ئەنجامبدایە بڕی 7 هەزار دۆلاریان پێدەفرۆشرا، بەڵام ئەو بڕە كەمدەكرێتەوە بۆ 3 هەزار دۆلار.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی ژمارەیەك رێوشوێنی نوێ سەبارەت بە ئاڵوگۆری دۆلار رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەهۆی راگرتنی هەناردنی نەوتی هەرێمەوە مووچە دواکەوتووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “وەزارەتەکەیان لەسەر هەوڵەكانی بۆ دووبارە هەناردنی نەوتی هەرێم بەردەوامە و جەختیشدەکاتەوە،…
Total
0
Share