خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان داوای لێبوردن دەكات
کەموکوڕی لە ئێمە بووە و لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری دەكەین

خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەكە دەكات، شكستی بزوتنەوەكە لە هەڵبژاردن دەخاتە ئەستۆی خانەكە، دەڵێت، “پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچوونەوەی ڕیشەیی بزوتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە”.

بزوتنەوەكە پێشی وایە دەنگدەرانی ھەڵوێستیان وەرگرتووە و زۆرینەیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە.

دەقی پەیامەكەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان

‎ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان..

‎گۆڕانخوازان..

‎ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەریخست، کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەکەوتوون.

‎لێرەوە، دوای سوپاس و پێزانینمان بۆ بانگەشەکاران و ھەڵسوڕاوانی دڵسۆز، داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین، دان بەوەدا دەنێین ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بووە، سەرەڕای هەلومەرجە بابەتیەکان، بۆیە متمانەی خەڵکمان بەدەستنەھێناوە.

‎بە ڕاشکاوی دەڵێین پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچوونەوەی ڕیشەیی بزووتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە، چونکە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتووە و زۆرینەیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە، وەک چۆن زۆرینەی ھاوڵاتییان ھەمان شتیان کردووە.

‎ئەم واقعە تاڵەش، پێویستی بە بڕیار و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە، ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتییە لەئەستۆ بگرین و لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری ڕیشەیی بکەین.

‎خانەی ڕاپەراندن

11/10/2021

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە خوێندنگەیەكی كچان لە شەقڵاوە مامۆستایەك بە شەق لە خوێندكارێك دەدات

لەیەكێك لە خوێندنگەكانی شەقڵاوە به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵێكی تاقیكردنه‌وەكانی‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانی تر شه‌قی له‌ خوێندكارێك داوه‌. دیار…
Total
0
Share