ئەنجامی بەرایی.. سەدر بەجیاوازییەكی زۆر یەكەمە

موقتەدا سەدر

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران كە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو گۆڕانكاریی گەورە بەسەر دەنگی لایەنە عێراقییەكاندا هاتووە.

ئەنجامە بەراییەكان دەریدەخەن كە ڕەوتی سەدر بە ڕێبەرایەتیی موقتەدا سەدر 65 كورسی مسۆگەركردووە، لەكاتێكدا خوودی ڕەوتەكە باس لە بەدەستهێنانی نزیكەی 80 كورسی دەكات.

هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆكایەتیی هادی عامری كە چەندین گروپی سەر بە حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت 38 كورسی بەدەستهێناوە.

بەپێی زانیارییەكان و ئامارە بەراییەكان، دەنگەكانی دەوڵەتی قانون بەسەرۆكایەتیی نوری مالكی بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیانكردووە و توانیویەتی تەنها 20 كورسی بەدەستبهێنێت.

هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، “هاوپەیمانیی عەزم” كە بەشێك لە سوننەكان لەخۆدەگرێت و خەمیس خەنجەر سەرۆكایەتی دەكات 20 كورسی مسۆگەركردووە و “تەقەددوم” بەسەرۆكایەتیی محەمەد حەلبووسی 18 كورسی بەدەستهێناوە.

هەروەك ڕەوتی حیكمە بەسەرۆكایەتیی عەمار حەكیم 12 كورسی بەدەستهێناوە و چاوەڕوانی یەكلاییبوونەوەی سێ كورسی دیكەیە.

“بزوتنەوەی ئیمتیداد” كە نوێنەرایەتیی خۆپیشاندەرانی تشرین دەكات، نۆ كورسی مسۆگەركردووە و باس لەوە دەكرێت كە تەنها لە پارێزگای زیقار (یەكێك لە گەورەترین مەڵبەندەكانی خۆپیشاندانەكان) پێنج كورسی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

ئێران پەیامی کۆتایی دەداتە هەرێم

بابەتی دواتر

لە عەفرین تەقینەوەیەك ڕوویدا و كوژراو و بریندار هەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی : پێشوازی لە دەستپێشخەريیەكان دەكەین كە لەبارەی دۆخی عێراقەوە خراونەتەڕوو

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت، بەنیگەرانییەكی قوڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێریی ئەم بارودۆخەمان دەكرد كە…
Total
0
Share