مەكتەبی سیاسیی یەكێتی : پێشوازی لە دەستپێشخەريیەكان دەكەین كە لەبارەی دۆخی عێراقەوە خراونەتەڕوو

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت، بەنیگەرانییەكی قوڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێریی ئەم بارودۆخەمان دەكرد كە وڵاتەكەمانی پێدا تێپەردەبێت، جەختیشدەكاتەوە بە گەرمیی پێشوازی لە دەستپێشخەری و هەموو هەوڵە نیشتمانییەكان دەكەین كە خراونەتەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا هاتووە و لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت، بەنیگەرانییەكی قوڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێریی ئەم بارودۆخەمان دەكرد كە وڵاتەكەمانی پێدا تێپەردەبێت، لەبەرامبەر پێشهاتە سیاسییەكان، مەترسی و گەیشتن بە بنبەستی گفتوگۆكان و دووركەوتنەوە لە یەكتری، ژینگەی سیاسی و كۆمەڵایەتیش لە عێراقدا كەوتە مەترسییەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە لەسەر هێڵی گەرمی گفتوگۆ پێكهاتن بووە بە ڕەوینەوەی گرژییەكان و ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەكە.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دووپاتیشیدەكاتەوە، پابەندین بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال و بە گەرمییەوە پێشوازی لە دەستپێشخەری و هەموو هەوڵە نیشتمانییەكان دەكەین كە خراونەتەڕوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بە كۆبوونەوەی نیشتمانی.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “تاكە ڕێگا بۆ سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، ئابوری و كۆمەڵایەتی لێكتێگەیشتنە و لە هەموو كات زیاتریش پێویستمان بە كاری هاوبەش هەیە بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەكان، چونكە ئەزموونەكانی ڕابردوو سەلماندوویانە هاوپشتیی عێراقییەكان باشترین ڕێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو كێشەكاندا كە دێنەڕی”.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق بڕە پارەیەكی بۆ پتەوكردنی سنوورەكانی تەرخانكرد

بابەتی دواتر

هەولێر.. تەرمێک لە باڵەخانەیەکدا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وان له‌ سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر خرایه‌خواره‌وه‌ ‏

هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانیان له‌ سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر خسته‌خواره‌وه‌.‏ به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو هێزەكانی هاوپەیمانان فڕۆكه‌یه‌كى…
Total
5
Share