ئێران پەیامی کۆتایی دەداتە هەرێم

جارێکی دیکە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پەیامی کۆتایی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە، بنکەی حزبەکانی ڕۆژهەڵات، لە نزیک سنووری ئێران کۆبکرێنەوە و لاببرێن.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “حکومەتی هەرێم و عێراق دەزانن دەبێت بنکەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لە سنوورەکانی ئێران لاببرێن”.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی، بنکەی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە شوێنی ڕاهێنان و کۆکردنەوەی چەک دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ ئەوەشدا سنوورەکانی ئێران ناسەقامگیرە بەهۆی ئەو هێزانەوە”.

ئەوە جاری یەکەم نییە ئێران ڕایدەگەیەنێت خاکی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێت دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

خەتیبزادە ڕایگەیاندووە، “ڕێگەدان بە هێزەکانی دژبە ئێران لە خاکی هەرێمدا پێچەوانەی ڕاگرتنی ڕێزی دراوسێیەتییە و ئەو پرسە دەبێت چارەسەر بکرێت”.

بابەتی پێشتر

كەریم بنزیمە لە تۆپی ئاڵتونی كەمە

بابەتی دواتر

ئەنجامی بەرایی.. سەدر بەجیاوازییەكی زۆر یەكەمە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share