لە عەفرین تەقینەوەیەك ڕوویدا و كوژراو و بریندار هەن

تەقینەوەیەك لە عەفرین ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، كەمێك لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەنزیك بارەگایەكی سەربازیی گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لەنێو بازاڕێكی میللی لە عەفرین تەقییەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی تەقینەوەكەوە چوار كەس كوژراون و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

ڕوانگەی سوری باسی لەوەشكردووە، تائێستا ناسنامەی كوژراوەكان دیارنییە.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجامی بەرایی.. سەدر بەجیاوازییەكی زۆر یەكەمە

بابەتی دواتر

تورکیا دەستگیرکردنی ڕێبەری بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی ئەهواز دەخاتە ئەستۆی کوردێک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share