لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، تەقەکردن قەدەغەیە و هەر کەسێک تەقەبکات سزادەدرێت.
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری گشت هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی و دەرکەوتنی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان، تەقەکردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەر کەسێک تەقەبکات بەدڵنییایەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیردەکرێت”.
باسی لەوەشكردووە، “لەئێستادا لە گشت شوێنەکان بڵاوە بەهێزەکانی ناوخۆ کراوە و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، هەر کەس و لایەنێک یاساشکێنی بکات دەستگیردەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێت و بەتوندی سزادەدرێت”.