بەپێی ئەنجامە بەراییەکان سێ کاندیدی یەکێتی لە هەولێر دەرچوون

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن، سێ کاندیدی یەکێتی لەناو لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە هەولێر دەرچوونیان مسۆگەرکردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، هەریەک لە کاندیدەکانی یەکێتی لە هەولێر، میر فەیسەڵ کەریم خان، هەرێم کەمال ئاغا، کوردۆ عومەر دەرچوونیان مسۆگەرکردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆتایی بە پرۆسەی هەڵبژاردن هێنا و بڕیارە ئەمشەو ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن ڕابگەیەندرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: مۆڵەتە نوێیەكە نێودەوڵەتی نییە تەنها بۆ هەرێمی كوردستان و عێراقە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، مۆڵەتی شۆفێری كە سیستمێكی دیجیتاڵییە، بەڵام نێودەوڵەتی نییە، تەنها بۆ هەرێمی كوردستان وعێراقە.…
Total
0
Share