کۆمسیۆن: لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، لەماوەی دوو کاتژمێری داهاتوودا ڕێژەی دەنگدان لەسەر ئاستی پارێزگاکان بڵاودەکەنەوە و لە 24 کاتژمێری داهاتووشدا ئەنجامەکان بۆ هاوڵاتییان ئاشکرادەکرێن.

جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “پرۆسەکە بە سەرکەوتوويی بەڕێوەچوو لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کێشەی تەکنیکی ڕوویاندا و نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکان ئاگاداریانن”.

بەپێی وتەی کۆتایی کۆمسیۆن، کۆی پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و هیچ کێشەیەکی گەورە ڕووینەداوە کە ببێتەهۆی گوماندروستكردن لەسەر هەڵبژاردنەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ یادی یەکێتی: بە ڕێز و شانازییەوە یادی شـ.ـەهیدان و خەباتگێڕانی ڕێگەی ئازادی دەکەینەوە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە دامەزراوەی سەرۆک جەلال…
Total
0
Share