فیوری پارێزگاری لە پشتوێنی پاڵەوانی جیهان کرد

بۆکسێنەری بەریتانی و پاڵەوانی جیهان، تایسن فیوری ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوەی بەرامبەر دیۆنتای وایڵدەر-ی ئەمریکی ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

بە ئامادەبوونی 15 هەزار و 820 هاندەر، لە “تی مۆبایل ئارینا” لە لاس ڤیگاس، فیوری ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکردنەوەی “تریلۆجی” پشتوێنی (WBC) بەرامبەر دیۆنتای وایڵدەر-ی ئەمریکی ئەنجامدا.

دوو پاڵەوانەکە چەندین جار یەکدییان کوتا بەزەویدا، بەڵام بەهەرشێوەیەک بێت ڕووبەڕووبوونەوەی نێوانیان بەردەوامبوو تاوەکو گەڕی 11، لەو گەڕەدا فیوری بە لێدانی کوشندە وایڵدەری کوتا بەزەویدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

لەبارەی پارێزگاریکردن لە پشتوێنی پاڵەوانی ئەنجومەنی جیهانیی بۆکسێن (WBC)، فیوری ڕایگەیاند، “هەرگیز گومانتان لە تواناکانم نەبێت، ئەو پیاوە بەهێزەی ئێوە دەیبینن چەندین لێدانی بەهێزی ئاڕاستەکرا”.

فیوری و وایڵدەر سێجار بەرامبەر یەکدی یارییانکردووە، فیوری دوو بردنەوەی تۆمارکردووە و یەکسانبوونێکیش لەنێوانیاندا ڕوویداوە.

بابەتی پێشتر

ڕوی کۆستا بە سەرۆکی بەنفیکا هەڵبژێردرا

بابەتی دواتر

"بیگ ڕامی" بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک بووە پاڵەوانی "مستەر ئۆڵیمپیا"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share