ئینتەر لە دوو جەمسەرەوە هەوڵ بۆ هێرشبەرێک دەدات

پەیوەندیکردنی ڕومێلو لوکاکوی بەلجیکی بە یانەی چێڵسی-یەوە، دەرگای گواستنەوەیەکی گەورەی دیکە دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئاماژەکردن بە چەندین هێرشبەر وەک جێگرەوەی لوکاکو لە ئینتەرمیلان لەلایەن میدیاکانەوە، بەڵام بەڕێوەبەرانی ئەو یانەیە چاویان بڕیوەتە ئانتۆنی مارسیالی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد.

بەپێی سەرچاوەکە، ئینتەر پێشنیازیکردووە گواستنەوەکە بەشێوازی خواستن بۆ وەرزێک، پاشان گواستنەوەی ناچاری بێت لەدوای وادەی خواستن.

ئیدارەی مانچستەر یونایتد پێیانوایە دەبێت بۆندەکە بەشێوەی هەمیشەیی بەبڕی 50 ملیۆن پاوەند واژووبکرێت، بەڵام ئەگەرێکی بەهێزیش هەیە بەهۆی پەیوەندییە توندوتۆڵەکەیان لەگەڵ ئینتەر میلان، لەبارەی مارسیالەوە بە خواستن ڕێککەوتن بکەن، بەو مەرجەی دوای وەرزێکی دیکە یانە ئیتاڵییەکە بڕی تەواوکاریی 50 ملیۆن پاوەند پێشکەشبکات.

لەبەرامبەردا ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی نوسیویەتی، ڕێککەوتن لەنێوان ئیدارەی ئینتەر و یانەی ڕۆما هەیە بۆ گواستنەوەی ئیدین دزیکۆ، تەنانەت وردەکاری گرێبەست و چەندین بابەتی دیکەشیان بڵاوکردووەتەوە.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئینتەر کامیان دەکڕێت؟ مارسیال یان دزیکۆ؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ یاری لوتکه‌ی له‌ ئینته‌ر برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ و بایرن ١١ گۆڵیان تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ شه‌ش ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی گه‌ڕی سێیه‌م له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاری لوتکه‌ی…
Total
0
Share