ئیتۆ قەرزداری حکومەتی ئیسپانیایە

فەرمانگەی باج و باجدانی سەر بە حکومەتی ئیسپانیا ناوی ئەو کەسایەتییانە بڵاودەکاتەوە، کە قەرزداری حکومەتن و ناوی ساموێل ئیتۆ لە لیستەکەدایە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ئیتۆ کە لە ئێستادا سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆنە، لەنێوان ساڵانی 2004 بۆ 2009 خۆی لە پێدانی ئەو باجە دزیوەتەوە کە لەلایەن فەرمانگەی باجی ئیسپانیاوە خراوەتەسەر داهاتەکانی، بڕەکەشی نزیکەی ملیۆنێك یورۆیە (981 هەزار و 598 یورۆ و نۆ سەنت).

مانگی تشرینی دووەمی 2021 ئۆفیسی داواکاری گشتیی ئیسپانیا بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج، داوای لە دادگای باڵای وڵاتەکە کردووە سزای زیندانیکردن بۆ ماوەی 10 ساڵ بەسەر یاریزانەکەدا بسەپێنێت، هەروەها سزای دارایی بە بڕی 18 ملیۆن یورۆ لە هەمان کەیسدا وەک قەرەبوو داواکردووە.

لە بەرامبەردا دەسەڵاتی وەرگرتنی باج لە ئیسپانیا ئامادەنەبووە زانیاریی زیاتر بە فرانس پرێس بدات، چونکە لە ڕاستیدا دڵنیانەبوون لە بوونی ئیتۆ لە لیستی داواکراواندا.

بابەتی پێشتر

هالاند خەونی یاریکردنە بۆ دوو یانە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید لە کۆرۆنا پاکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share