ڕوی کۆستا بە سەرۆکی بەنفیکا هەڵبژێردرا

ئەندامانی یانەی بەنفیکا-ی پۆرتوگالی بە زۆرینەی دەنگ ڕوی کۆستای ئەستێرەی دێرینی پۆرتوگالیان وەک سەرۆکی یانە دەستنیشانکرد.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی لویس فیلیپی ڤیێرا بەهۆی گەندەڵییەوە، دەستەی ئەندامانی یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی لە دەنگدانێکی کراوەدا بە زۆرینەی دەنگ، ڕوی کۆستای ئەستێرەی دێرینی یانەکەیان بە سەرۆک هەڵبژارد.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێژەی لەسەدا 84ی ئەندامانی یانە، کە ژمارەیان گەیشتووەتە 40 هەزار دەنگدەر، دەنگیان بە ڕوی کۆستا داوە پۆستەکە بەدەستبهێنێت.

کۆستا دەستپێکی لە یانەی بەنفیکا بووە و بە یانەکانی فیۆرەنتینا و میلان-دا تێپەڕیکردووە، 94 یاری بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال ئەنجامداوە، لەو ساتەوە ڤیێرا دەستیلەکارکێشاوەتەوە، بەشێوەیەکی کاتی ڕوی کۆستا لە پێگەی سەرۆکی یانە دەستبەکاربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی…
Total
0
Share