“بیگ ڕامی” بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک بووە پاڵەوانی “مستەر ئۆڵیمپیا”

پاڵەوانی لەشجوانی میسڕ و جیهان، ڕامی ئەلسەبعینی ناسراو بە “بیگ ڕامی” ناسناوی “میستەر ئۆڵیمپیا”ی بۆ وەرزی 2021 بەدەستهێنا.

وەرزی ڕابردوو لە چێوەی خولی بیستەمی پالەوانێتی جیهان کە لە فلۆریدا – ئەمریکا ئەنجامدرا، “بیگ ڕامی” ناسناوی میستەر ئۆڵیمپیای بۆ پاڵەوانی جیهانی لەشجوانی پێبەخشرا.

لەم وەرزەدا (2021) لە چێوەی ململانێکانی کێشی سەربەست، بیگ ڕامی بە کێشی زیاتر لە 136 کیلۆگرامەوە نمایشێکی کەموێنەی ئەنجامدا و جارێکی دیکە ڕکابەرانی تێپەڕاند و ناسناوی مستەر ئۆڵیمپیای پێبەخشرا.

“بیگ ڕامی تەمەن 37 ساڵ توانی بەسەر براندۆن کاری ئەمریکیدا بەدەستبهێنێت، کە بەهەمان شێوە وەرزی ڕابردوو ڕکابەریی پاڵەوانە میسڕییەکە بوو.

بیگ ڕامی لە ساڵی 2013وە لە بواری لەشجوانیدا دەرکەوتووە، سەرەتا ناسناوی “نیویۆرک پرۆ”ی بەدەستهێناوە، لەم وەرزەدا بۆ هەشتەم جار بەشداری “میستەر ئۆڵیمپیا”ی کردووە.

بابەتی پێشتر

فیوری پارێزگاری لە پشتوێنی پاڵەوانی جیهان کرد

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن: کاتی دەنگدان درێژناکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share