كارگەكانی چپس دەبنە سەرچاوەی ساغكردنەوەی پەتاتەی هەرێم

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی ناوخۆ، گرێبەستێك لەنێوان كارگەكانی چپس و جوتیارانی پەتاتە ڕێكدەخات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەكەم وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاند، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی كارگەكانی چپسی پەتاتە و نوێنەری جوتیارانی پەتاتەی كردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكراوە لەسەر هاوردەكردنی جۆرەكانی بنەتۆوی پەتاتە بۆ ئەوەی جوتیاران بیچێنن و كارگەكانیش لێیان بكڕنەوە، وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، گرێبەستێكی یاسایی لەنێوان كارگەكان و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ ئەوەی كارگەكان بەرهەمی جوتیاران بكڕنەوە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتیی گرێبەستەكە دەكات بۆ ئەوەی هەردوولا پابەندبن پێوەی.

هەروەها گفتوگۆكراوە لەسەر كاتی دانانی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی پەتاتە، جوتیاران كات و بڕی باجەکەیان بەلاوە پەسند بووە.

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا بریارداوە بە كردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ جوتیارانی پەتاتە تایبەت بە دواین زانیاری لەسەر بەرهەمهێنانی پەتاتە.

لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا لە بەردەم وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، ژمارەیەك جوتیار بە هەڵڕشتنی بەرهەمی پەتاتەكەیان بۆ سەر شەقامەكە ناڕەزایەتییان دەربڕی لەوەی بەرهەمەكەیان ساغنابێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئێران.. لە هەر پێنج خولەكێكدا كەسێك بەهۆی كۆرۆناوە دەمرێت

بابەتی دواتر

یاداشتی نیگەرانیی 26 پەرلەمانتاری كوردستان گەیەندرایە كونسوڵخانەی فەڕەنسا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سنووری ئامێدی بۆردومان كرا

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری قەزای ئامێدییان بۆردومان كرد. بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا…
Total
0
Share