ئێران.. لە هەر پێنج خولەكێكدا كەسێك بەهۆی كۆرۆناوە دەمرێت

بەرپرسانی تەندروستیی ئێران ڕایدەگەیەنن، توانای نەخۆشخانەكانی وڵاتەكەیان بۆ گرتنەخۆی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا ڕوو لە تەواوبوونە، لەكاتێكدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە ڕۆژانە 300 گیان لەدەستدان واتە حاڵەتێكی مردن لە هەر پێنج خولەكێكدا ڕوودەدات.

ئیرەج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەكەم لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، پەتاكە دەبێتە هۆی مردنی 600 كەس لە ڕۆژێكدا لە ماوەی چەند هەفتەی كەمی داهاتوودا ئەگەر ئێرانییەكان پابەندی ڕێوشوێنە تەندروستییەكانی وڵات نەبن.

دوێنێش سیما سادات لاری، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی تەندروستی بە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، 32 هەزار و 616 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە مردون و كۆی حاڵەتەكانی توشبوونیش گەیشتووەتە 568 هەزار و 896 حاڵەت، لەكاتێكدا هەندێك لە شارەزایان گومانیان لە ژمارە ڕاگەیەنراوەكان هەیە و حاڵەتەكانی توشبوون و مردن بە زۆر زیاتر و هەندێكجاریش بە دوو هێندە لە قەڵەم دەدەن.

بەپێی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی فەرمی ئەو وڵاتەش هەر پێنج خولەكێك ئێرانییەك بەهۆی ڤایرۆسەكەوە دەمرێت، ئەمەش بەپێی ئەو ژمارە مردنانەی ڕۆژانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تەندروستییەوە ڕادەگەیەنرێت كە لەماوەی بیست ڕۆژی ڕابردوودا لە نزیكەی 300 حاڵەتی مردندا بووە.

بابەتی پێشتر

بەغداد جارێكی دیكە پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی بەخۆیەوە بینی

بابەتی دواتر

كارگەكانی چپس دەبنە سەرچاوەی ساغكردنەوەی پەتاتەی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share