کەشناسی: خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکرایەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ تۆزێکی کەم لە کەشدا دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانى بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە کەشدا لە هەندێک ناوچە.

هەروەها خێرایی با لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و کەرکوک کەمێک زیاد دەکات  بۆ سەرووى 20کم /کاتژمێر و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە گەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە 2 بۆ 3 پلە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەی كاندید و لایەنە سیاسییەكان دەتوانن تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن بدەن؟

وتەبێژی كۆمسیۆن وادەی پێشكەشكردنی سكاڵا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشكرادەكات. جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، بەپێی…
Total
0
Share